دەزگای دژەتیرۆری سلێمانی ڕێگری لە هەڵهاتنی شەش “تیرۆرستی دیار” دەکات

پۆڵەتیک پرێس:

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

دەزگای دژەتیرۆری سلێمانی ئەمڕۆ چوارشەممە توانی ڕێگری لە هەڵهاتنی شەش “تیرۆرستی دیار” بکات کە دەیانویست بەرەو دەرەوەی عێراق هەڵبێن.

شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد، “لەڕێی هەماهەنگی نێوان هێزە ئەمنییەکان و بەپشتبەستن بە زانیاری وردی هەواڵگری ئاژانسی هەواڵگری و لێکۆڵینەوەی فیدڕاڵی سەربە وەزارەتی ناوخۆ، هێزە ئەمنییەکانی دەزگای دژەتیرۆری سلێمانی بەهەماهەنگی لەگەڵ فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان توانیان ڕێگری لە شەش “تیرۆرستی دیار” بکەن کە بەپێی ماددەی 4ی تیرۆر داواکراون و دەیانویست بەرەو دەرەوەی عێراق هەڵبێن”.

ئەوەشی خستەڕوو، “کاری ئەمنیی هاوبەش و ئاڵوگۆڕی زانیاری، دەرئەنجامی ئەرێنی هەبووە لە دەستگیرکردنی شانە نوستووەکانی داعش لە هەر شوێنێکی عێراقدا بووبن”.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا