کێن ئەو کەسانەی نابێت کولەکەی زەرد بخۆن؟

پۆڵەتیک پرێس

پزیشکی پسپۆڕ لەبواری خۆراک ئۆلگا بیریڤالۆڤا ڕایگەیاند کولەکەی زەرد سوودێکی زۆری بۆ تەندروستی جەستە هەیە، بەڵام لەهەندێک دۆخی تەندروستیدا نابێت بخورێت.

پزیشکەکە لە لێدوانێکیدا بۆ “سپۆتنیک” باس لەو دۆخانە دەکات کە دەبێت لە خواردنی کەلەکەی زەرد دووربکەونەوە، بەشێوەیەکی گشتی کەسانی ئاسایی دەتوانن ڕۆژانە 200-300 گرام کولەکەی زەرد بخۆن سوودێکی زۆری بۆ تەندروستی چاو و پێست هەیە، جەستە لە ژەهرەکان پاکدەکاتەوە.

اليقطين :النبتة التي كان يتتبعها النبي صلى الله عليه وسلم من حوالي القصعة  لحبه لها - موقع الدكتور عمر بن يحيى آل دخان

پزیشکەکە ڕوونیکردەوە ئەو کەسانەی نەخۆشییەکانی کرداری هەرس، هەکردنی زۆری گەدە، هەوکردنی قۆڵۆن، برینی و هەوکردنی پەنکریاسیان هەیە پێویستە لە خواردنی کولەکەی زەرد دووربکەونەوە، هەروەها ئەو کەسانەی ڕیخۆڵەیان بێهێزە نابێت بیخۆن چونکە دەبێتە هۆی سکچوون، لەگەڵ ئەوەشدا ئەو کەسانەی کێشەی قەبزیان هەیە دەبێت کولەکەی زەرد بخۆن چونکە جوڵەی ڕیخۆڵەکان باشتردەکات و چارەسەری قەبزی دەکات.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا