پۆڵەتیک پرێس
فۆسڵ کاتژمێرە نوێیە زیرەکەکەی ڕاگەیاند کە بەباشترین تایبەتمەندی دروستیدەکات و ڕکابەری کاتژمێرە نوێیەکانی سامسۆنگ دەکات.
فۆسڵ جین6 لە کانزا، پلاستیک و ڕیشاڵی کاربۆن دروستکراوە، بەرگەی ئاو و پیسی دەگرێت، قەبارەی شاشەکەی 1.28 ئینجە بەدیقەی416/416 پێکسڵ، بەسیستمی کۆمپاتەبڵ کاردەکات، ڕامەکەی یەک گێگابایتە، میمۆریەکەی هەشت گێگابایتە.
پێشکەوتووترین بڵندگۆی دەنگی تێدابەکارهاتووە بۆ ئەنجامدانی پەیوەندیە تەلەفۆنیەکان، بەرنامەی تایبەتی بە ئینتەرنێت و تۆڕەکۆمەڵایەتییە بەناوبانگەکان و جی پی ئێسی تێدایە، لەڕێگەی کاتژمێرەکەوە دەتوانرێت چالاکی ڕۆژانە، وەرزش، تێکڕای خەو و کاتی پشوودان بزانرێت، هەروەها پێوانەی لێدانی دڵ و تێکڕای ئۆکسجینی خوێن دەکات.