هۆکار و نیشانەکانی هەوکردنی سنگ

پۆڵەتیک پرێس

هەوکردنی سنگ هەوکردنێکە تووشی سییەکان دەبێت، ئەگەر خێرا چارەسەربکرێت ئەوا دۆخەکە خراپتر نابێت، بەڵام ئەگەر فەرامۆشبکرێت ئەوا هەکردنی سییەکان یان سنگ زۆر خراپتر دەبێت و کاریگەری نەرێنی زۆری بۆ تەندروستی دەبێت.

بەشێوەیەکی گشتی هەوکردنی سنگ یان سییەکان بەهۆی بەکتریا یان ڤایرۆسەکانەوە دروستدەبێت بەتایبەتی لەگەڵ گۆڕانی کەش و هەوا و نزمبوونەوەی پلەکانی گەرما.

نیشانەکانی هەوکردنی سنگ:

-کۆکە لەهەندێک دۆخدا کە زۆر قورس بێت لەوانەیە خوێنیشی لەگەڵدابێت
-هەناسەتەنگی یان خێراهەناسەدان
-لەرز و تا
-ئاڕەقکردنی زۆر
-خێرا لێدانی ترپەی دڵ
-ئازاری زۆری جەستە
-ئازاری سنگ

هەوکردنی سنگ لە سەرەتادا دەتوانرێت لەماڵەوە لەڕێگەی خواردنەوە سروشتییەکانی وەک ئاوی گەرم و هەنگوین، زەنجەبیل، نەعنا و ئەوانی دیکەوە هەوڵی چارەسەرکردنی بدرێت، بەڵام ئەگەر بەردەوامبوو پێویستە سەردانی پزیشک بکرێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا