عەلی حەمەساڵح بەدواداچوون بۆ نرخی نەوتی سپی ماڵان دەکات

پۆڵەتیک پرێس:

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

عەلی حەمەساڵح، سەرۆکی لیژنەی وزە و سامانە سرووشتییەکانی پەرلەمانی کوردستان لەبارەی نرخی نەوتی سپی ماڵان ڕوونکردنەوە دەدات و دەشڵێت، “دابەشکردنی نەوتی سپی لە ناوچە شاخاوەییەکان دەستپێدەکات”.

لە پەیامێکدا عەلی حەمەساڵح ئاماژەی بەوەکرد، “بڕیاری دابەشکردنی نەوتی سپی دراوە لە ناوچە شاخاویەکان، لەهەندێک ناوچە بۆ بەرمیلێک 102 هەزار دینار و لە هەندێک ناوچە 103هەزار وەردەگرن”.

دەشڵیت، “ئەم نرخە بەراورد بە عێراق کە (30) هەزار دینارە زۆرە، بۆ ئەم مەبەستەش پەیوەندیمان بە وەزیری سامانە سروشتیەکانەوە کرد و لە وەڵامدا ڕایگەیاند، حکومەت نەوتی کڕیوە بەرمیلێک بە 284 هەزار دینارو بڕی 100 هەزاری بۆ دەگەڕێتەوە”.

لە درێژەی پەیامەکەیدا عەلی حەمەساڵح باسی لەوەکرد، “داوامان کردووە، حکومەت پێداچونەوە بە نرخی فرۆشتنی نەوت بە هاوڵاتییان ئەو نرخەش بکات کە کڕیویەتی، چونکە زۆرێک لە هاوڵاتیان توانای دابینکردنی ئەم پارەیەیان نیە”.

لە کۆتایشدا ئاشکرای کرد، بڕیارە بڕێکی دیکە نەوت لە بەغداوە بێت و داوامانکردووە بە هەمان نرخی عێراق دابەش بکرێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا