پەرلەمانی عێراق لەسەر دیارنەمانی 2.5 ملیارەکە دوو وەزیر و چەند بەرپرسێک بانگهێشت دەکات

پۆڵەتیک پرێس:

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

پەرلەمانی عێراق بەمەبەستی لێکۆڵینەوە لە دزرانی 2.5 ملیار دۆلاری پارەی دەستەی گشتی باجی عێراق لە بانکی ڕافیدەین، ئیحسان عەبدولجەبار و چەند بەرپرسێکی دیکە بانگهێشت دەکات.

خالید رێکانى، ئەندامى لیژنەى دەستپاکیى پەرلەمانى عێراق ڕایگەیاند، ڕۆژی چوارشەممە 19ی تشرینی یەکەمی 2022، هەریەکە لە ئیحسان عەبدولجەبار، وەزیری نەوت، هیام نیعمەت، وەزیری دارایی بەوەکالەت و سەرۆکی ئێستا و پێشووی دەستەی گشتیی باجی عێراق بانگهێشتی پەرلەمان دەکرێن.

وتیشی، ئامانج لە بانگهێشتکردنیان لێکۆڵینەوەیە لەبارەى وردەکارى دۆسیەی دیارنەمانی 2.5 ملیار دۆلارى دەستەى باجى گشتى لە بانکى رافیدەین.

ئەوەش لەکاتێکدایە هەینی ڕابردوو ئیحسان عەبدولجەبار وەزیری نەوت لە تویتێکدا ئاشکرایکرد، 2.5 ملیار دۆلارى پارەى دەستەى گشتیى باجى عێراق لە بانکى رافیدەین دراوەتە ژمارەیەک کۆمپانیا و بەدزیکردن ناوی برد.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا