پۆڵەتیک پرێس
ئەو خورادنانەی دەوڵەمەند بە پۆتاسیۆم پارێزگاری لە تەندروستی ئێسک و جومگەکان دەکەن، چونکە هەوکردنی جومگەکان لەئێستادا یەکێکە لە نەخۆشیە زۆر باوەکان و ژمارەیەکەی زۆر خەڵک بەدەستیەوە دەناڵێنن.
هەوکردنی جومگەکان کاریگەری لاوەکی زۆری لێدەکەوێتەوە و دەبێتە هۆی بێهێزبوونی ماسولکەکان، سیستمی خۆراکی ڕۆڵێکی گرنگی لە ڕێگریکردنی ئەو کێشەیەدا هەیە، بەپێی ڕۆژنامەی ئێکسپرێسی بەڕیتانی پزیشک کلیر مۆریسۆن ڕوونیکردەوە ئەو خواردن، سەوزەوات و میوانەی دەوڵەمەندن بە پۆتاسیۆم کلیلی چارەسەرکردنی هەوکردنی جومگەکانن.
پزیشکەکە رایگەیاند پۆتاسیۆم هاوسەنگی خوێی زیادەی جەستە ڕادەگرێت و کۆبوونەوەی شلەمەنییەکان لە جەستەدا کەمدەکاتەوە، ئەمەش یارمەتیدەرە جەستە کالیسیۆم بەشێوەیەکی باش بۆ ئێسک و جومگەکان وەربگرێت، بەپێی توێژینەوەکان ئەو کەسانەی بەدەست هەوکردنی جومگەکانەوە دەناڵێنن ڕێژەی پۆتاسیۆم لە جەستەیاندا کەمە، پزیشکەکە جەختی کردەوە چوار میوەی دەوڵەمەند بە پۆتاسیۆم ئەوانیش مۆز، شوتی، پڕتەقاڵ و قەیسی پێویستە لە سیستمی خۆراکیدا هەبن چونکە ڕێژەی پۆتاسیۆمی جەستە زیاددەکەن و پارێزگاری لە تەندروستی ئێسک و جومگەکان دەکەن.