پۆڵەتیک پرێس
کۆمپانیای ئەیسۆس مۆبایلە نوێیەکەی بە تایبەتمەندی پێشکەتوو بۆ بەکارهێنەرانی دروستدەکات.
ئەیسۆس زێن فۆن تێن کێشەکەی 199 گرامە، شاشەکەی لەجۆری ئەمۆلیدە بەقەبارەی 6.7 ئینج و دیقەی2449/1080 پێکسڵ و شەپۆلی165 هێرتز، چارەسەرکەری کوالکۆم ئێس ئێم8450 سناپ دراگۆن ئەیت پڵەس جین تووی تێدابەکارهاتووە.
مۆبایلەکە سێ کامێرای سەرەکی بەدیقەی(108+16+12) مێگاپێکسڵ هەیە، دیقەی کامێرا سێڵفیەکەی 32 مێگاپێکسڵە، ڕامەکەی 18 گێگابایتە، میمۆریەکەی 512 گێگابایتە، دەرچەی بیستۆکەکەی 3.5 ملیمە، خێرایی پاترییەکەی 6000 میلی ئەمپێرە.