دەیان ملیار دیناری هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستان دەفەوتێت

پۆڵەتیك پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەندامێكی‌ لیژنەی‌ دارایی‌ ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، ئیفلاسبونی‌ بانكی‌ (دیجلە و فورات)، كێشەیەكی‌ گەورەی‌ دروستكردوە، چونكە ئامادە نیە هیچ بڕە پارەیەك بۆ ئەو كەس و لایەنانە بگێڕێتەوە كە پێشتر پارەیان لەو بانكە داناوە.

د.نەرمین مەعروف غەفور، ئەندامی‌ لیژنەی‌ دارایی‌ پەرلەمانی‌ عێراق لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاندوە، بابەتی‌ ئیفلاسبونی‌ بانكی‌ (دیجلە و فورات)، كێشەیەكی‌ گەورەی‌ دروستكردوە لەو شارانەی‌ كاری‌ لقی‌ هەبووە، ئەو بانكە بانكێكی‌ ئیسلامییە و هەشت لقی‌ هەبوە لە عێراق، كە دوانیان لە هەولێر و سلێمانی‌ بوە.

ئەو پەرلەمانتارە وتیشی‌، ئەم بانكە لە ساڵی 2016ەوە توشی‌ قەیرانی‌ نەختینە بوە و نەتوانیوە كارەكانی‌ خۆی‌ باش بەڕێوەببات، بۆیە خراوەتە ژێر چاودێری‌ بانكی‌ ناوەندییەوە، بەڵام سەرباری‌ ئەوەی‌ توشی‌ بوە بەردەوام بوە لە مامەڵەكان لە پێدانی‌ قەرز و وەرگرتنی‌ ئەسپاردەی‌ بانكی‌ تاوەكو مانگی‌ 12ی‌ ساڵی‌ رابردوو.

ئاماژەی‌ بەوەشكرد، یەكێك لە مامەڵەكارانی‌ سەرەكی‌ بانكی‌ (دیجلە و فورات)، زانكۆی‌ گەشەپێدانی‌ مرۆییە لە سلێمانی‌، ئەم زانكۆیە پارەیەكی‌ زۆری‌ وەك داهاتی‌ زانكۆكەی‌ ئەسپاردەی‌ ئەم بانكە كردوە و ماوەی‌ 13 ساڵە حسابی‌ بانكیان تێیدا هەیە، وەكو زانكۆكە باسی‌ دەكات ملیارێك و 400 و ملیۆن دینار زیاتریان لەو بانكەدا هەیە.

دەشڵێت، بانكی‌ (دیجلە و فورات) لە مانگی‌ یەكی‌ ئەمساڵ بە نوسراوێك هەمو مامەڵەكانی‌ دانان و راكێشانی‌ پارەی‌ لە هەمو لقەكانی‌ راگرتوە، بۆیە لەدوای‌ مانگی‌ یەكی‌ ئەمساڵەوە زانكۆی‌ گەشەپێدانی‌ مرۆیی‌ لە سلێمانی‌، نەیتوانیوە پارە لە هەژماری‌ بانكییەكەی‌ رابكێشێت.

سەبارەت بە رێكارە یاساییەكان، د. نەرمین مەعروف باسی لەوەكرد، ئەمڕۆ دوشەممە نوسراوێكم ئاڕاستەی‌ لیژنەی‌ دارایی‌ پەرلەمان كرد، كە خۆشم ئەندامم تێیدا، چونكە ئەم كێشەیە پەیوەندی‌ بە كۆمەڵێك خەڵكی‌ زۆرەوە هەیە لەسەر ئاستی‌ عێراق نەك تەنها زانكۆیەك، بەدڵنیاییەوە مافی‌ هەزاران مامەڵەكاری‌ بانكەكەیە كە هەمو پارەكەیان بۆ بگەڕێندرێتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا