مەسرور بارزانی و باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق چەند پرسێك تاوتوێدەكەن

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

رۆژی دووشەممە 17_10_2022، مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان، پێشوازی لە مارك برایسن ریچاردسن باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق كرد، لە كۆبوونەوەیەكدا، بارودۆخی گشتیی عێراق، پرۆسەی سیاسیی و هەوڵەكانی پێكهێنانی حكومەتی نوێ تاووتوێكران.

لە كۆبوونەوەكەدا هەردوولا هاوڕابوون لەسەر گرنگیی پاراستنی ئاسایش و سەقامگیریی عێراق و هەرێمی كوردستان. جەختیش لەوە كرایەوە، كە ئێستا دەرفەتێكی نوێ هاتووەتە ئاراوە بۆ پێكهێنانی حكومەتێك، كە كاری لە پێشینەی خزمەتكردنی گشت پێكهاتەكانی عێراق بێت بەبێ جیاوازی و چارەسەری كێشەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و حكومەتی فیدراڵی بكات لە سەر بنەمای پابەندبوون بە دەستوور و ناوەڕۆكی ئەو ڕێككەوتنەی بۆ پێكهێنانی حكومەت لە نێوان لایەنەكاندا كراوە، بەتایبەتی رێزگرتن لە پرنسیپەكانی هاوبەشیی راستەقینە و هاوسەنگی و سازان.

لە بەشێكی دیكەی كۆبوونەوەكەدا، گفتوگۆ دەربارەی گرنگیی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان كرا، سەرۆكی حكومەت جەختی لە پێویستی ئەنجامدانی هەڵبژاردن لە ماوەیەكی نزیك و گونجاودا كردەوە و بۆ ئەم مەبەستەش، ئامادەیی دامەزراوەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستانی بۆ پێشكەشكردنی هەر هاریكاری و كارئاسانییەك دووپاتكردەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا