نرخی عەمرە كەمدەبێتەوە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

نرخی عەمرە كەمكرایەوە، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی حەج و عەمرەی هەرێمی كوردستان هۆكارەكان ئاشكرا دەكات و ئەوەشدەخاتەڕوو لە ئێستا گەشتی عەمرە بە 660 دۆلار ئەنجام دەدرێت.

رۆژی یەكشەممە 16-10-2022، كاروان ستوونی، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی حەج و عەمرەی هەرێمی كوردستان رایگەیاند: زۆرجار لە كاتی پشووەكان و لە مانگی رەمەزان خواست لەسەر عەمرە زیاد دەبێت و ئەوەش وادەكات نرخەكەی زیادبكات، بەڵام ئێستا دەوام هەیە و ئەوەش وایكردووە خەڵكی كەمتر هەوڵبدات بچێتە سعودیە بە مەبەستی عەمرەكردن، ئەوە یەكێكە لە هۆكارەكانی نزمبوونەوەی نرخی عەمرە.

وتیشی، هۆكارێكی دیكەی نزمبوونەوەی نرخی عەمرە دەگەڕیتەوە بۆ زیادبوونی ژمارەی كۆمپانیاكانی حەج و عەمرە.

وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی حەج و عەمرەی هەرێمی كوردستان باسی لەوەكرد، پێشتر نرخی عەمرە نزیكەی 800 بۆ 900 دۆلار بوو، بەڵام ئێستا بۆ نزیكەی 660 بۆ 700 دۆلار دابەزیوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا