گەریلا كوژرانی پێنج سەربازی توركیای راگەیاند

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

هەپەگە ڕایگەیاند، لە ئەنجامی چالاكیی گەریلادا لە ناوچەكانی بەرخۆدان پێنج سەربازی سوپای توركیا كوژران و دوو سەربازی تریش بریندار بوون، هاوكات سەنگەرێك و فڕۆكەیەكی سیخوڕیش تێكشكێندراون.

رۆژی یەك شەممە 16_10_2022 ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنیی هێزەكانی پاراستنی گەل (هەپەگە) لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماری چالاكییەكانی گەریلاكانی لە نێوان دوێنێ و ئەمڕۆ لە ناوچەكانی بەرخۆدانی زاپ و خواكورك بڵاوكردەوە.

لە ڕاگەیەنراوەكەی هەپەگەدا هاتووە، لە ئەنجامی چالاكیی هێزەكانماندا پێنج سەربازی سوپای توركیا كوژران و دوو سەربازیش برینداربوون، لە هەمان كاتدا سەنگەرێك و فڕۆكەیەكی سیخووڕیش تێكشكێندران.

هەر بەپێی ڕاگەیەنراوەكەی هەپەگە، سوپای توركیا هەرێمەكانی بەرخۆدانی 16 جار بە بۆمبی قەدەغەكراو و چەكی كیمیایی و دەیان جار بەتۆپ، تانك، هاوەن و چەكی قورس بۆردوومان و تۆپباران كردووە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا