پارێزەرێکی عێراقی سکاڵای یاسایی لەدژی کازمی تۆماردەکات

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

پارێزەرێکی عێراقی ئەمڕۆ یەکشەممە داوایەکی پێشکەش بە دەزگای داواکاریی گشتی کرد کە تایبەت بوو بە ڕێگریکردن لە مستەفا کازمی سەرۆکی حکومەتی کاربەڕێکەری عێراق و تیمەکەی لەوەی گەشتی دەرەوەی وڵات بکەن.

لە سکاڵاکەدا هاتووە، بەتێڕوانین لە نزیکبوونەوەی کۆتاییهاتنی ماوەی حکومەتی کاربەڕێکەری عێراق کە حکومەتێکە بۆ بەڕێکردنی کاری ڕۆژانە و بەگوێرەی یاسای سیستمی ناوخۆی ئەنجومەنی وەزیران ژمارە (2) بۆ ساڵی 2019 ماددەی (42) دەسەڵاتی ئەنجامدانی ڕێککەوتن و واژۆکردنی گرێبەست و پڕۆژەی ناوخۆیی و دەرەکی و دامەزراندنی پلە تایبەتی نییە، داوا دەکەین سەرجەم خاوەن پلەتایبەتەکانی ناو حکومەتی کاربەڕێکەر ڕێگری گەشتی دەرەوەی وڵاتیان لێبکرێت.

لە سکاڵاکەدا ناوی هەریەکە لە مستەفا کازمی سەرۆکی کاربەڕێکەری حکومەتی عێراق و ئیحسان عەبدولجەبار وەزیری نەوت، موشرق عەباس، کازم هەیلان سەهلانی، موهەنەد نەعیم، حسێن و عەلاویی، نەبیل جاسم، تەیف سامی محەمەد و سەرجەم ئەندامانی کابینەکەی کازمی و ڕاوێژکاران و سەرجەم بریکاران و بەڕێوەبەران بەتایبەتی بەڕێوەبەری بانکی ڕافیدەین عەبدولحسێن جەمال عەبدوڵـڵا و بەڕێوەبەری دەستەی گشتی باج محەمەد حەمزە مستەفا هاتووە و داوا دەکات ڕێگری گەشتیان لێبکرێت تا تەواوبوونی لێکۆڵینەوەکان.

 

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا