لەدوای ئەم خواردنانە نابێت قاوە بخورێتەوە

پۆڵەتیک پرێس

لەگەڵ ئەوەی چەندین توێژینەوە باس لە سوودە تەندروستییەکانی قاوە بۆ جەستە دەکەن، بەڵام لە هەندێک دۆخدا ڕاستەوخۆ دوای هەندێک خواردن کاریگەری نەرێنی لەسەر جەستە دەبێت، بۆیە پێویستە دوای چەند کاتژمێرێک لەدوای ئەو خواردنانە بخورێتەوە.

دوای خواردنی ئەو خواردنانەی دەوڵەمەندن بە کالیسیۆم وەک سەوزەواتەکان و بەرهەمە شیرەمەنیەکان نابێت ڕاستەوخۆ قاوە بخورێتەوە، چونکە کافاین ناهێڵێت جەستە سوود لەو کالیسیۆمە وەربگرێت، کەمی کالیسیۆمیش لە جەستەدا وادەکات ئیسکەکان ڕووبەڕووی فشەڵبوون و زوو شکان ببنەوە.

خواردنەوەی قاوە دوای خواردنەکانی گۆشتی سوور و سپی، پاقلەمەنی و چەرەساتەکان وادەکات جەستە سوود لە کانزای ئاسنی ناو ئەو خواردنانە وەرنەگرێت، بۆیە پێویستە قاوە لە دوای ئەو خواردنانەوە نەخورێتەوە، هەروەها بەپێی توێژینەوەکان ئەو کەسانەی ڕۆژانە ڕێژەیەکی زۆر قاوە دەخۆنەوە ڤیتامین دی جەستەیان کەمترە بەراورد بەو کەسانەی بەڕێژەیەکی دیاریکراو دەیخۆنەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا