عەلی حەمەساڵح: بەڵێندراوە بەمنزیكانە دەست بە دابەشكردنی نەوتی سپی ماڵان بكرێت

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

عەلی حەمەساڵح، سەرۆكی لیژنەی وزە و سامانە سروشتییەكان لە پەرلەمانی كوردستان رایگەیاند، بەڵێندراوە بەمنزیكانە دەست بە دابەشكردنی نەوتی سپی ماڵان بكرێت.

عەلی حەمەساڵح لە نوێترین لێدوانیدا لەبارەی دابەشکردنی نەوتی سپی ئاماژەی بەوەکرد، تا ئێستا دەست بە دابەشکردنی نەوتی سپی نەکراوە.

هۆشداریشیدا، ئەگەر دابەشکردنی نەوت زیاتر دوابکەوێت ئەوا بڕینەوەی دار لە ناوچە شاخاوییەکان بەشێوەیەکی بەرچاو زیاددەکات.

وتیشی، “بڕی 320 هەزار بەرمیل ئێستا ئامادەیە بۆ ناوچە شاخاوییەکان و داوامان کردووە چاوەڕێی عێراق نەكرێت و دابەشکردن لە ناوچە شاخاوییەکان دەستپێبکات”.

ئەوەشی ئاشکراکرد، “بە وتەی وەزیر بڕیارە لە چەند رۆژی ئایندەدا دابەشکردنی نەوت لە ناوچە شاخاوییەکان دەستپێبکات، پاشان لە مانگی تشرینی دووەم لە سەنتەری پارێزگاكان دابەشبكرێت”.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا