پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی ڕزگاری سێ تۆمەتباریان دەستگیركرد كە هێرشیان كردبووە سەر هاوڵاتییەك و برینداریان كردبوو .
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد، “دوای ئەوەی هاوڵاتییەك سكاڵای تۆماركرد كە هێرشی كراوەتەسەر و تەقەی لێكراوە و بریندار بووە، هێزەكانی پۆلیس لێكۆڵینەوەكانی دەستپێكرد”.
وتیشی، “دوای گەڕان و بەدواداچوونەكان توانرا لەلایەن بنكەی پۆلیسی ڕزگارییەوە تۆمەتباران بدۆزرێنەوە و دەستگیربكرێن و دەستیش بگیرێت بەسەر ئەو چەكەدا كە بە تۆمەتباران بووە”.
ئەوەشی خستەڕوو، “لەئێستادا تۆمەتباران (ز ، غ ، م لەدایكبووی 1991)، (ش ، ب ، ن لەدایكبووی 1990) و (ب ، ن ، ع لەدایكبووی 1967) بەبڕیاری بەڕێز دادوەر و بەپێی ماددەی 405-31 لەیاسای سزادانی عیراقی ڕاگیراون و لێكۆڵینەوە لەگەڵیان بەردەوامە”.