شیاومی مۆبایلێکی نوێ دروستدەکات

پۆڵەتیک پرێس

کۆمپانیای شیاومی مۆبایلی پۆکۆ ئێم فایف ئێس بە تایبەتمەندی پێشکەوتوو دروستدەکات و چاوەڕوان دەکرێت بەهۆی تایبەتمەندیەکان و نرخەکەیەوە یەکێک بێت لە باشترین مۆبایلەکانی ئەندرۆید.

پۆکۆ ئێم فایف ئێس بەشێوەیەک دروستکراوە بەرگەی ئاو و پیسی دەگرێت، کێشەکەی 178 گرامە، شاشەکەی لەجۆری ئەمۆلیدە بەقەبارەی 6.43 ئینج و دیقەی2400/1080 پێکسڵ و شەپۆلی 120 هێرتز، تێکڕای ڕووناکیەکەی 409 مۆمە.

چارەسەرکەری میدیا تەک هێلیۆ جی95 و چارەسەرکەری وێنەی مالی جی76 ئێم سی فۆڕی تێدابەکارهاتووە، ڕامەکەی دوو جۆرە چوار یان شەش گێگابایتە، میمۆریەکەی دوو جۆرە 128 یان 256 گێگابایتە، مۆبایلەکە چوار کامێرای سەرەکی بەدیقەی(2+2+8+64) مێگاپێکسڵ هەیە، دیقەی کامێرا سێڵفیەکەی 13 مێگاپێکسڵە.

بەسیستمی ئەندرۆید12 کاردەکات، لەمسە و شوێنی دوو سیمی هەیە، دەرچەی بیستۆکەکەی 3.5 ملیمە، خێرایی پاترییەکەی 5000 میلی ئەمپێرە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا