هۆشدارییەکی توند لە یەکێتی ئەوروپاوە بۆ پوتن

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

یەکێتی ئەوروپا ڕایگەیاند، ئەگەر ڤلادمیر پوتن سەرۆکی ڕوسیا چەکی ئەتۆم بەکاربهێنێت، وڵاتانی ڕۆژئاوا سوپاکەی لەسەر زەوی دەسڕنەوە.

جۆزێپ بۆرێل بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا ئاشکرایکرد، هەر هێرشێکی ئەتۆمی لەدژی ئۆکرانیا وەڵامی دەدرێتەوە، وتیشی، “ئەگەر پوتن چەکی ئەتۆم بەکاربهێنێت ئەوا سوپای وڵاتەکەی دەسڕینەوە”.

لەماوەی ئەم چەند ڕۆژەی ڕابردوودا مەترسییەکانی بەکارهێنانی چەکی ئەتۆمی لەلایەن ڕوسیاوە زیادیکردووە و پێشتریش جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا هۆشداریدا، بەکارهێنانی چەکی ئەتۆمی لە ئۆکرانیا واتە هەڵگیرسانی جەنگی کۆتاییهاتنی جیهان.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا