پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق پیرۆزبایی ئاراستەی هەریەکە لە دکتۆر لەتیف ڕەشید و محەمەد شیاع سودانی کرد.
ئەمڕۆ پێنجشەممە مستەفا کازمی لە تویتەری خۆی پیرۆزبایی لە هەڵبژاردنی دکتۆر لەتیف ڕەشید کرد وەک سەرۆکی نوێی کۆماری عێراق و وتی، “داوا لە سەرجەم هێزە سیاسییەکان دەکەین هەماهەنگ بن و پشتیوانی بکەن”.
هاوکات، پیرۆزبایی لە محەمەد شیاع سودانی کرد کە ڕاسپێردرا بۆ پێکهێنانی حکومەتی داهاتووی عێراق.
ئەوەش لەکاتێکدایە ئەمڕۆ پێنجشەممە دانیشتنی تایبەت بە هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار لە پەرلەمانی عێراق بەڕێوەچوو، لە گەڕی دووەمدا دکتۆر لەتیف ڕەشید توانی 162 دەنگ بەدەست بهێنێت و ببێتە سەرۆکی نوێی کۆماری عێراق.