قوباد تاڵەبانی بۆ دکتۆر لەتیف ڕەشید: ئەو پۆستە شایستەی ساڵانی خەبات و سیاسەت و ژیریی ئێوەیە

پۆڵەتیک پرێس:

قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم بەبۆنەی هەڵبژاردنی دکتۆر لەتیف ڕەشید وەک سەرۆکی نوێی کۆماری عێراق پەیامێکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، “دڵنیام هەڵبژاردنتان بۆ ئەم پۆستە گرنگە دەبێتە پشتیوانێکی پڕ بایەخ بۆ رەخساندنی ئارامی و سەقامگیری لەعێراق و بەدەستهێنانەوەى پێگە و رۆڵى خۆی لەناوچەکەدا”.

لە پەیامەکەیدا قوباد تاڵەبانی ئاماژەی بەوەکرد، “خۆشحاڵم دڵسۆزانەترین پیرۆزباییتان ئاڕاستە بکەم بۆ ئەو متمانەیەى کەئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەران بە ئێوە و بە یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانی بەخشی و هەڵبژێردران بەسەرۆک کۆمارى عێراق”.

وتیشی، “دڵنیام هەڵبژاردنتان بۆ ئەم پۆستە گرنگە دەبێتە پشتیوانێکی پڕ بایەخ بۆ رەخساندنی ئارامی و سەقامگیری لەعێراق و بەدەستهێنانەوەى پێگە و رۆڵى خۆی لەناوچەکەدا، هیواداریشم گەلى عێراق لەسایەى سەرۆکایەتی ئێوەدا ئەو قۆناغە دژوارە کۆتایی پێ بهێنێت و ببێتە دەستپێکێکی خێر بۆ قۆناغێکی نیشتمانی نوێ کە هەوێنی یەکگوتارى و یەکریزی نێوان پێکهاتەکان بێت”.

باسی لەوەشکرد، “ئەزموونى ئێوە لەسەردەمى خەباتی سیاسی جێى شانازییەکی گەورەیە بەتایبەت رۆڵى میحوەریتان لەسەردەمى ئۆپۆزسیۆنی عێراقی کە باشترین نوێنەرایەتی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانتان کرد، لەکایەى حوکمڕانی و بەرێوەبردنیشدا و لەیەکەم حکومەتى هەڵبژێردراوی دواى پرۆسەى ئازادی عێراق، متمانەى سەرۆک مام جەلال-تان پێ بەخشرا و بوونە وەزیرى سەرچاوەکانی ئاو لەحکومەتى فیدراڵ”.

جەختی لەوەش کردەوە، “گرتنە ئەستۆى ئەم بەرپرسیارێتییە نوێیە وەک سەرۆک کۆمارى عێراقی فیدراڵ، شایستەی ساڵانی خەبات و سیاسەت و ژیریی ئێوەیە کە دواجار ئەمڕۆ گەیشتنە لوتکەى حوکمڕانی لەعێراقدا”.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا