پڕۆژەیەكی گرنگی كارەبا لە سلێمانی جێبەجێ دەكرێت

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەڕێوەبەرایەتی گشتی كارەبای سلێمانی رایگەیاند، لە ئێستادا پڕۆژەی هێڵی كارەبای 132 كەی ڤی تانجەرۆ – سەیدسادق جێبەجێدەكرێت و لە قۆناغی كۆتاییدایە.

ئەندازیار ئازاد محەمەد ئیبراهیم، سەرپەرشتیاری پڕۆژەكە رایگەیاند، پڕۆژەكە بریتییە لە راكێشانی هێڵێكی (132 كەی ڤی) لە وێستگەی تانجەرۆ بۆ وێستگەی نوێی سەیدسادق، بە درێژی (56 كم) و بە بەكارهێنانی (161) تاوەری كارەبای های تێنشن، بودجەی پڕۆژەكەش بریتییە لە زیاتر لە (17) ملیار دینار و لە ئێستادا (95%) ی كارەكانی تەواوبووە و وابڕیارە لە ماوەی (20) رۆژی داهاتوودا پڕۆژەكە تەواوبكرێت.

راشیگەیاند كە پڕۆژەكە ستراتیژییە و بە تەواوبوونیشی سوودێكی زۆری دەبێت بۆ ناوچەكانی شارەزوور و سەیدسادق لەبەرئەوەی توانای گواستنەوەی (300) مێگاوات كارەبای هەیە.

شایانی باسە پرۆژەكە بەسێ قۆناغ جێبەجێ كراوە كە بریتیبوون لەقۆناغەكانی كۆنكرێت كردن و تاوەربەستن و قۆناغی تەل بەستن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا