پارێزگای سلێمانی ڕوونکردنەوەیەک بڵاودەکاتەوە

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

پارێزگای سلێمانی ئەو دەنگۆیانە بەناڕاست لەقەڵەم دەدات کە باس لە هێرش و بۆردومانی وڵاتانی دراوسێ دەکەن بۆسەر پارێزگاکە.

ئەمڕۆ چوارشەممە پارێزگای سلێمانی لە ڕوونکردنەوەیەکدا ڕایگەیاند، “ماوەیەکە چەند سایتێک، نابەرپرسیارانە، لە هەوڵی بڵاوکردنەوەی پڕوپاگەندەی چەواشەکارانەدان بۆ ترساندنی هاووڵاتیانی سلێمانی و دانیشتوانی بەڕێزی گەڕەکەکانی سلێمانی، گوایە دەکەونە بەر هێرشی بۆردومانی وڵاتە دراوسێکانەوە”.

ئەوەشی خستەڕوو، هەموو هاووڵاتیانی خۆشەویست لە ناڕاستیی ئەو هەواڵانە دڵنیا دەکەینەوە و داوایان لێدەکەین نەکەونە ژێر فشاری دەروونیی چەواشەکارانەوە.

جەختی لەوەشکردەوە، “سلێمانی ئارامە و بەئارامیش دەمێنێتەوە، هەمیشە هاوکار و پشتیوانی هەر کوردێک بووە و دەبێت، لە هەر شوێنێک بووبێت، ئەرکی هەموو کوردێکیشە لە هەر شوێنێک بێت ئارامیی و سەقامگیریی و ئاسایش و ئابووریی و ژیانی سلێمانی بپارێزێت”.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا