پاڵەوانێکی مەکسیکی بەهۆی وەستان لەسەر دەستی دوو ژمارە لە گینسدا تۆماردەکات

پۆڵەتیک پرێس

پاڵەوانێکی مەکسیکی دوو ژمارەی پێوانەیی وەک وەستان بۆ درێژترین ماوە لەسەر یەک دەست و وەستان لەسەر یەک دەست لەسەر سەکۆیەکی خولاوە لە کتێبی گینسدا تۆمارکرد.

کتێبی تۆمارەکانی گینس ڕایگەیاند، نیکۆلاس مۆنتس دی ئۆکا توانی بۆماوەی 71.82 چرکە لەسەر یەک دەست بوەستێت، بەمەش ژمارەی پێوانەیی پێشووی شکاند کە 59.23 چرکە بوو لەلایەن هونەرمەندی ڕوسی “ستانیسلاڤ شیرباکۆڤ” تۆمارکرابوو.

بەپێی ئاژانسی “یو بی ئای”، مۆنیس دی ئۆکا ژمارەی دووەمیشی تۆمارکرد کاتێک بۆماوەی 25.78 چرکە لەسەر دەستی لەسەر سەکۆیەکی خولاوە وەستا، مۆنتیس ڕاهێنان لەگەڵ ڕاهێنەرە بەناوبانگەکانی لیو لاوسی چین و ڤیتۆڵد ئەنتۆنۆڤیچ کۆفشینۆڤی ئۆکرانیا دەکات.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا