ئاوات محەمەد: لە سلێمانی مەترسی دروستبوونی لافاو نابێت

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەو رێڕەوی ئاوانەی دێنە ناوشاری سلێمانییەوە کاری پێویستیان تێدا کراوە و تەواوی ئاوەڕۆکانی ناو گەڕەکەکان و ئاوەڕۆ سندوقییەکان پاککراونەتەوە و قائیمقامی سلێمانیش دەڵێت، “مەترسی دروستبوونی لافاو نابێت”.

بەمەبەستی بەدواداچون بۆ ئەو رێکارانەی گیراونەتەبەر وەکو خۆئامادەکردن بۆ وەرزی بارانبارین و رێگرتن لە دروستبونی لافاو، ئەمرۆ 12/10/2022 ئاوات محەمەد- قائیمقامی سلێمانی لەگەڵ نوێنەری لایەنە پەیوەندیدارەکانی پۆلیس و ئاسایش و شارەوانی و کەشناسی و بەرگری شارستانی و فریاکەوتنی خێراو ئاو و ئاوەڕۆ کۆبووەوە.

لە کۆبونەوەکەدا باس لەوە کرا کە ئەو رێڕەوی ئاوانەی دێنە ناوشاری سلێمانییەوە کاری پێویستیان تێدا کراوە و تەواوی ئاوەڕۆکانی ناو گەڕەکەکان و ئاوەڕۆ سندوقییەکان پاککراونەتەوە، بەتایبەت کار لەو شوێن و ناوچانەدا کراوە کە ساڵانی رابردوو ئاویان تێدا کۆدەبووەوە.

هاوکات باس لەوەکرا، تیمەکانی فریاکەوتنی خێرا و شارەوانی و بەرگری شارستانی و پۆلیس و ئاسایش بەردەوام لە ئامادەباشیدا دەبن بۆ چارەسەری بەپەلەی هەر حاڵەتێکی نەخوازراو.

لەلایەکی دیکەوە ئەوە خرایەڕوو، لە هەندێک گەڕەک و ناوچە حاڵەتەکانی دزینی سەرەمەنهۆڵ و گرتنی سەری ئاوەڕۆکان زیادیان کردووە تەواوی لایەنە ئەمنییەکان بەتایبەت هێزەکانی ئاسایش راسپێردراون رێکاری توندی یاسایی بەرامبەر ئەو هاوڵاتییانە بگرنە بەر کە سەری مەنهۆڵ دەدزن یان بە گرتنی سەری مەنهۆڵی ئاوەڕۆکان کێشەی کۆبونەوەی ئاو دروست دەکەن.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا