خواردنەوەی چای سەوز دوای وەرزشکردن یارمەتی دابەزاندنی کێش دەدات؟

پۆڵەتیک پرێس

چای سەوز یەکێکە لەو خواردنەوانەی دەوڵەمەندە بە دژەئۆکسانەکان و ئەگەر بەڕێژەیەکی گونجاو بخورێتەوە سوودێکی زۆری بۆ تەندروستی هەیە، بەڵام ئایا خواردنەوەی چای سەوز دوای وەرزشکردن یارمەتی دابەزاندنی کێش دەدات؟

بەپیی ماڵپەڕی”Health” ئەو کەسانەی چای سەوز دەخۆنەوە 3.3 کیلۆگرامیان دابەزاندووە بەراورد بەو کەسانەی دەرمانیان بۆ دابەزاندنی کێشیان بەکارهێناوە، چای سەوز یارمەتی سووتانی چەوری دەدات و دوای وەرزشکردن شێدارکردنەوەی جەستە زۆر گرنگە کە چای سەوز بەیەکێک لە باشترین خواردنەوەکان بۆ شێدارکردنەوەی جەستە دادەنرێت.

دراسة حديثة تكشف فوائد الشاي الأخضر وعلاقته بالكوليسترول

چای سەوز کالۆری کەمە و ماددەی Epigallocatechin Gallate تێدایە دوای وەرزشکردن یارمەتی سووتانی چەوری دەدات، بە باشترین خواردنەوە بۆ هێواشبوونەوەی لێدانی دڵ دوای وەرزش دادەنرێت، تایبەتمەندی دژەئۆکسانی هەیە هەوکردن و ئازاری ماسولکەکان لە دوای وەرزش کەمدەکاتەوە، هەروەها یارمەتی دابەزینی ڕێژەی کۆلسیتڕۆڵی خوێن دەدات.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا