گەریلا كوژران و برینداربوونی 22 سەربازی سوپای توركیای راگەیاند

پۆڵەتیك پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

هەپەگە رایگەیاند، لە چالاكی گەریلاكاندا 11 سەربازی سوپای توركیا كوژراون و 11 ی دیكە برینداربوون و دوو سیستەمی كامێرای حەراری و شۆفڵ و دوو چادری سەربازی و سەنگەرێك تێكشكێنران دوو گەریلاش شەهید بوون.

ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هێزەكانی پاراستنی گەل (هەپەگە) راگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە و تیایدا دەڵێت: گەریلاكانی ئازادی كوردستان لە ماردینەوە تا بەستا، لە بەستاوە تا زاپ و مێتینا بەرخۆدانێكی مێژوویی بۆ پاراستنی كوردستان دەكەن.

هەپەگە ئەوەی خستووەتە ڕوو، لە چالاكی هێزەكانماندا 11 سەربازی سوپای توركیا كوژراون و 11 ی دیكە برینداربوون، لە چالاكییەكەدا دوو سیستەمی كامێرا و شۆفڵ و دوو چادری سەربازی و سەنگەرێك تێكشكێنران.

لەبەرامبەردا وەك هەپەگە رایگەیاندووە: سوپای توركیا 31 جار بە بۆمبی قەدەغەكراو و چەكی كیمیایی و هەشت جار بە فڕۆكەی جەنگی و دەیان جار بە تۆپ و هاوەن و تانك و چەكی قورس هێرشی كردووەتە سەر هەرێمەكانی بەرخۆدان.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا