بافڵ جەلال تاڵەبانی: بەهیچ شێوەیەک سازش لەسەر مافی هاوڵاتییانمان ناکەین

پۆڵەتیک پرێس:

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتی نیشتمانیی کوردستان ڕایگەیاند، هەوڵی ئێمە لەپێناو سەرخستنی پرۆسەی سیاسی و ئیدارەدانێکی باشترە و وتیشی، “پێویستە مافە دەستوورییەکانی کورد جێبەجێ بکرێن و پێشێل نەکرێن، چونکە بەهیچ شێوەیەک سازش لەسەر مافی هاوڵاتییانمان ناکەین”.

‏‎بافڵ جەلال تاڵەبانی لە بەغدا چاویکەوت بە محەمەد شیاع سودانی، كاندیدی سەرۆك وەزیرانی عێراق و هەریەکە لە دەرباز کۆسرەت رەسوڵ، کارگێڕی مەکتەبی سیاسی و خالید شوانی، ئەندامی مەکتەبی سیاسی ئامادەی دیدارەکە بوون.

‏‎هاوکات لە دیدارەکەدا دوایین پەرەسەندنە سیاسییەكان، هەنگاوەكانی پێكهێنانی حكومەتی نوێ و كۆتاییهێنان بە چەقبەستوویی سیاسی لە عیراق تاوتوێكرا و هەردوولا جەختیان لە یەكخستنی هەوڵە نیشتمانییەكان كردەوە لەپێناو دروستكردنی حكومەتێكی بەهێز و خزمەتگوزار كە پارێزەری مافی هەمووان بێت.

‏‎لایخۆیەوە بافڵ جەلال تاڵەبانی روانینی یەکێتی سەبارەت بە حوکمڕانی و بەڕێوەبردنی وڵات روونكردەوە و وتی، هەوڵی ئێمە لەپێناو سەرخستنی پرۆسەی سیاسی و ئیدارەدانێکی باشترە. دەمانەوێت حکومەتی نوێ خزمەتی زیاتری هەموو هاوڵاتییان بکات بەبێ جیاوازی و رووبەڕووی گەندەڵی و نایەکسانی ببێتەوە. داواشیکرد، مافە دەستوورییەکانی کورد جێبەجێ بکرێن و پێشێل نەکرێن، چونکە بەهیچ شێوەیەک سازش لەسەر مافی هاوڵاتییانمان ناکەین.

‏‎لە بەرامبەردا محەمەد شیاع سودانی ستایشی رۆڵی یەکێتی و هەوڵەکانی بافڵ جەلال تاڵەبانی کرد بۆ کۆتاییهێنان بە گرژی و ناکۆکییەکان و وتی، دڵخۆشین کە رێبازی سەرۆک مام جەلال زیندووە و لەسەر دەستی سەرۆک بافڵ رابەرایەتی دەکرێت. رێبازێک کە خۆی لە قووڵکردنەوەی گیانی تەبایی و پێکەوەژیان دەبینێتەوە و گفتوگۆ و لێکتێگەیشتن دەکات بە بنەمای چارەسەرکردنی کێشەکان.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا