خێزانێک بە ڕێکەوت گەنجینەیەک لە چێشتخانەکەیاندا دەدۆزنەوە

پۆڵەتیک پرێس

دوو هاوسەری بەڕیتانی بەڕێکەوت گەنجینەیەکی دراوی زێڕی سەدەی حەڤدەیەمیان لە ژێر زەوی چێشتخانەی ماڵەکەیاندا دۆزییەوە.

ڕووداوەکە کاتێک ڕوویدا کە شکاوییەک لە زەوی چێشتخانە کۆنەکەیاندا کە مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ سەدەی هەژدە هەبوو لەکاتی هەوڵدان بۆ چاککردنی 264 دراوی زێڕیان لە کوپێکی بریقەداردا دۆزییەوە، بەپێی ڕۆژنامەی “سەن”ی بەڕیتانی، یەکێک لە شارەزایان دووپاتیکردەوە ئەو دراوانە دەگەڕێتەوە بۆ ساڵانی 1610 بۆ 1727 و بە 754 پاوەند کە دەکاتە 836 هەزار دۆلار دەخەمڵێنرێت، هەروەها دەگەڕێتەوە بۆ سەدەی جەیمس چارلسی یەکەم تا جۆرجی یەکەم.

هەردوو هاوسەرەکە پەیوەندیان بەیەکێک لە کۆمپانیاکانی تایبەت بە مەزادەوە کرد، لە مەزادێکدا کە ژمارەیەکی زۆر خەڵک لەجیهاندا بەشداریان تێداکرد ژمارەیەکی زۆر باشی بەدەستهێنا بەبێ ئاشکراکردنی نرخ و ناسنامەی کڕیارەکە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا