پۆڵەتیک پرێس:
لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
تەقینەوەیەک لە ئەنبار برینداربوونی سێ ئەندامی حەشدی شەعبی لێکەوتەوە.
ئەمڕۆ سێشەممە بەهۆی تەقینەوەی بۆمبێکی چێندراوەوە، دوو ئەندامی ڕاگەیاندنی حەشدی شەعبی و ئەندامێکی بەشی تەقەمەنییەکانی سەربە فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی ئەنبار لە حەشدی شەعبی بریندار بوون.
بەگوێرەی زانیارییەکان تەقینەوەکە لەکاتی ئەرکێکی مەیدانیدا ڕوویداوە کە بەهەماهەنگی لەگەڵ هێزەکانی پاسەوانیی سنووری لیوای نۆ لە ناوچە سنوورییەکانی نێوان عێراق و سوریا ئەنجامیانداوە.