عەلی حەمەساڵح ڕێگری لە ئەنجامدانی کۆنسێرتەکەی محەمەد ڕەمەزان دەکات

پۆڵەتیک پرێس:

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

عەلی حەمەساڵح ئەندام پەرلەمانی کوردستان ڕایگەیاند، لەڕێی لایەنی پەیوەندیدارەوە کارمان کرد بۆ ڕێگریکردن لە ئەنجامدانی کۆنسێرتی محەمەد ڕەمەزان و بڕیاردرا کۆنسێرتەکە نەکرێت.

عەلی حەمەساڵح لە بڵاوکراوەیەکدا ئاماژەی بەوەکرد، “هیواموایە بەوشێوە لێکنەدرێتەوە کە دژی ئازادین، لە هەموو کۆمەڵگایەکدا هەندێک هێڵ هەیە دەبێت بپارێزرێن. هەندێک شت زیانی گەورە لە بەها کۆمەڵایەتیەکان دەدات”.

وتیشی، “محەمەد ڕەمەزان ناوی ئەکتەر و گۆرانیبێژێکی میسرییە و وا بڕیارە ڕۆژی 27 مانگ لە هەولێر ئاهەنگێکی گەورەی بۆ سازبکرێت، ئەم کەسە یەکێکە لە بێزراوترین کەسەکانی ناو کۆمەڵگەی عەرەبی بە بیروڕا جیاوازەکانییەوە، دەرکەوتنەکانی هەمووجار بوونەتە مایەی رەخنەی کۆمەڵگا”.

جەختی لەوەشکردەوە، “ئەم کەسە دەیان تۆمەتی پرسی بەکارهێنانی مادەی هۆشبەر و دەستدرێژی سێکسی و هاورەگەزخوازی و دەیان تۆمەتی دیکەی هاوشێوەی خراوەتە پاڵ”.

باسی لەوەشکرد، ئەم کەسە لە کاتێکدا لە وڵاتەکەی خۆی و قەتەر و سوریا و تەنانەت بەغدادیش ڕێگری لە ئاهەنگ و کۆنسێرتەکانی کراوە، بەڵام بەبێ گوێدانە کلتور و دابونەریت و ڕەوشتی کۆمەڵگا، بە نیازن 27ی مانگ ئاهەنگێکی گەورەی لە هەولێر بۆ سازبدرێت و باس لەوەش دەکرێت ئەو جەماوەرەی لە قەتەر و سوریا و بەغداد بەهۆی قەدەغەکردنی کۆنسێرتەکانی نەیانتوانیوە بینەری بن، بێنە هەولێر بۆ ئامادەبوون لە کۆنسێرتی ئەم کەسە ونرخی بلیتی گەشتوەتە ٥٠٠ دۆلار!

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا