ناوەڕۆكی كۆبوونەوەی بافڵ جەلال تاڵەبانی و جێنین پلاسخارت

پۆڵەتیك پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە ماڵی مام لە بەغدا پێشوازیكرد لە جێنین پلاسخارت، نوێنەری تایبەتی سكرتێری گشتیی نەتەوە یەكگرتووەكان لە عیراق.

لە دیدارەكەدا كە دەرباز كۆسرەت رەسوڵ، كارگێڕی مەكتەبی سیاسی ئامادەبوو، گفتوگۆ لەبارەی دوایین هەوڵەكان بۆ تەواوكردنی رێكارە دەستوورییەكان كرا و جەخت لە پێكهێنانی حكومەتێك كرایەوە كە ببێتە مایەی رەزامەندی هەموولایەك و وەڵامدەرەوەی خواستی هەموو نەتەوە و پێكهاتەكان بێت.

لە درێژەی دیدارەكەدا بافڵ جەلال تاڵەبانی سووربوونی یەكێتی بۆ چارەسەری سیاسییانەی كێشەكان لەسەر بنەمای دەستوور و هاوبەشیی راستەقینە لەپێناو دەستەبەركردنی مافی هەمووان دووپاتكردەوە و رایگەیاند، دەبێت بەرژوەندییە باڵا و نیشتمانییەكان بنەمای كاركردنی داهاتوومان بێت و باوەڕی تەواومان بەم پرەنسیپە هەیە.

لەبارەی پرسی سەرۆككۆمار و دیاریكردنی كاندیدێكی كورد بۆ ئەو پۆستە، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بەرچاوڕوونی دایە نوێنەری تایبەتی سكرتێری گشتیی نەتەوە یەكگرتووەكان و وتی، ئێمە لەسەرەتاوە نەك بەتەنیا بۆ پۆستی سەرۆككۆمار، بەڵكو بۆ هەموو پرسە نەتەوەیی و نیشتمانییەكان بڕوامان بە یەكهەڵوێستی و یەكگرتوویی كورد هەبووە لە بەغدا.

پۆستی سەرۆككۆماریش بۆ ئێمە هەر لە چوارچێوەی هەوڵدانە بۆ پاراستن و بەدەستهێنانی مافەكانی گەلی كورد.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا