بافڵ جەلال تاڵەبانی: چارەسەری كێشەی كورد لە رۆژئاوا و سوریا لە ڕێگەی گفتوگۆوە بەدیدێت

پۆڵەتیك پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە دەباشان پێشوازیكرد لە وەفدێكی مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی پێشكەوتنخوازی كورد لە سوریا.

لە دیدارێكدا كە شاڵاو كۆسرەت رەسوڵ، سالار سەرحەد، لێپرسراوی بۆردی پەیوەندییە كوردستانییەكان ئامادەبوون، گفتوگۆ لەبارەی پرسی كورد لە رۆژئاوای كوردستان و سوریا كرا. جەخت لە فراوانكردنی ئەو پەیوەندییە لە مێژینەیە كرایەوە كە لەسەر دەستی سەرۆك مام جەلال و حەمید دەروێش بونیادنرا بەشێوەیەك كە خزمەتی زیاتری مافە نەتەوەییەكانی گەلی كورد بكات.

بافڵ جەلال تاڵەبانی بە پێزانینەوە باسی لە رۆڵی مێژوویی و خەباتی پارتی پێشكەوتنخوازی كورد لە سوریا كرد كە لەسەر دەستی مامۆستا حەمید دەروێش و دەیان سەركردە وتێكۆشەری تر دامەزرا و تاوەكو ئێستاش لە خەباتی سیاسی و مەدەنی لەپێناو چەسپاندن و بەدەستهێنانی مافەكەكانی گەلی كورد لە رۆژئاوای كوردستان بەردەوامن.

لەبارەی پرسی كورد و یەكڕیزیی نێوان لایەنەكانەوە سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان وتی، یەكدەنگی و یەكگرتوویی نێوان لایەنە سیاسییەكان زامنی پاراستنی مافەكانی گەلی كوردە. هانی هەموولایەك دەدەین ناكۆكییەكان وەلابنێن و هاوكار و هەماهەنگبن لەپێناو زاڵبوون بەسەر ئاستەنگییەكان، چونكە چارەسەری كێشەی كورد لە رۆژئاوا و سوریا لەڕێگەی دانوستان و گفتوگۆوە بەدیدێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا