دادگا لەسەر دۆسیەكەی بافڵ جەلال تاڵەبانی و لاهور جەنگی بڕیاری دا

پۆڵەتیك پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

دادگای بەرایی سلێمانی دۆسیەیەكی لە بەرژەوەندی بافڵ جەلال تاڵەبانی یەكلاكردەوە.

تیمی پارێزەرانی بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە روونكردنەوەیەكدا لەوبارەیەوە رایگەیاند: كە دادگای سلێمانی لەسەر داواكەی لاهور جەنگی بورهان بڕیاریداوە و دۆسیەكەی داخستووە.

لە روونكردنەوەكەدا هاتووە، ‎دادگای سلێمانی لەسەر داواكەی لاهور جەنگی بورهان بڕیاریدا و دۆسیەكەی لە بەرژەوەندی بافڵ جەلال تاڵەبانی داخست.

ئەوەشهاتووە، ‎لە ڕێكەوتی 9_10_2022، دادگای بەرایی سلێمانی بڕیاریدا بە رەتكردنەوەی داواكەی (لاهور جەنگی بورهان) پاش ئەوەی بریكاری (بافڵ جەلال تاڵەبانی) لە داوا یاساییەكەدا ئاماژەی بۆ ئەوە كرد، تەواوی ئەو بڕیارانەی كە دراون یاسایین و بە پێی پەیڕەوی یەكێتی ئەنجامدراون. تەواوی بەڵگەكانی بۆ دادگا خستەڕوو و داوایكرد داواكەی رەت بكرێتەوە چونكە بە پێی یاسای احزاب دەبێت لە ماوەی 60 رۆژدا داوا تۆمار بكەن، بەڵام داواكار دوای تێپەڕبوونی ماوەیەكی زۆر داوای تۆمار كردووە.

‎باس لەوەشكراوە، بۆیە دادگا بڕیاریدا بە رەتكردنەوەی داوای لاهور جەنگی بورهان و داخستنی دۆسیەكە بە یەكجاری لە بەرژەوەندی بافڵ جەلال تاڵەبانی.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا