سەنتەری میترۆ: دوو رۆژنامەنووسەكە لەسەر سكاڵای وەزیری دارایی دەستگیركراون

پۆڵەتیك پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سەنتەری میترۆ رایگەیاند: هەردوو رۆژنامەنووس (سەتیپ قەشقەیی و ئیبراهیم عەلی) لە سەر بڵاوكردنەوەی هەواڵێك لەسەر وەزارەتی دارایی و لەسەر سكاڵای وەزیری دارایی دەستگیركراون.

دوای دەستگیركردنی هەردوو رۆژنامەنووس (سەتیپ قەشقەیی و ئیبراهیم عەلی) سەنتەری میترۆ رایگەیاند: هەردوو رۆژنامەنووسەكە، لە سەر بڵاوكردنەوەی هەواڵێك لەسەر وەزارەتی دارایی و لەسەر سكاڵای وەزیری دارایی دەستگیركراون.

لەلایەكی دیكەوە بەدریە ئیسماعیل محمود، بڕیاردەری لیژنەی مافی مرۆڤ لە پەرلەمانی كوردستان رایگەیاند: كەسوكاری هەردوو رۆژنامەنووس (سەرتیپ قەشقەیی و ئیبراهیم عەلی) دڵنیا دەكەمەوە لە نزیكەوە هەردووكیانم بینیوە و قسەم لەگەڵ كردوون هیچ ئازار و ئەشكەنجەدانێك و شوێنەواری گوللـە بە جەستەیانەوە نەبووە و سەلامەتن وەك ئەوەی لە هەندێك پەیج و میدیا بڵاوكرابووەوە.

لای خۆیەوە كاروان ئەنوەر سكرتێری سەندیكای رۆژنامەنووسان لقی سلێمانییش رایگەیاند: دوو رۆژنامەنووسەكە سەلامەتن و لەسەر بڵاوكردنەوەی دوو بابەتی رۆژنامەوانی دەستگیركراون، بەڵام پێشتر فەرمانی دەستگیركردنیان بۆ دەرچووە فەرمانەكەیان بەدەست نەگەیشتووە و داواكارین بە پێی یاسای ژمارە 35ی ساڵی 2007 مامەڵەیان لەگەڵ بكرێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا