پۆڵەتیک پرێس
بیبەری ڕەش مێژوویەکی کۆنی هەیە و بەیەکێک لە بەهاراتە زۆر بەناوبانگەکان لەجیهاندا دادەنرێت، بەشێکی دانەبڕاوەی هەموو چێشتخانەکانە و سوودێکی زۆری بۆ تەندروستی جەستە هەیە.
بیبەری ڕەش تایبەتمەندی دژەئۆکسانی هەیە ڕێگری لە نەخۆشییەکانی شەکرە، دڵ، شێرپەنجە و کێشەکانی بینین دەکات، تایبەتمەندی دژەهەوکردنی هەیە یارمەتی کەمبوونەوەی هەوکردنەکانی جەستە دەدات بەتایبەتی هەوکردنی جومگەکان.
هەندێک لە توێژینەوەکان دەریانخستووە بیبەری ڕەش کاریگەرییەکی زۆری لەسەر تەندروستی مێشک هەیە و لە نەخۆشییەکانی وەک زەهایمەر دەیپارێزێت، کۆنتڕۆڵی ڕێژەی شەکری خوێن و کۆلیستڕۆڵی خراپ دەکات، یارمەتی تەندروستی کرداری هەرس دەدات و ڕێگری لە کێشەکانی دەکات.