پۆڵەتیک پرێس
هۆنۆر مۆبایلە نوێیەکەی بە باشترین تایبەتمەندی بەرهەمدەهێنێت و چاوەڕوان دەکرێت یەکێک بێت لە باشترین مۆبایلە زیرەکەکان.
هۆنۆر ئێکس70 جی تی کێشەکەی 171 گرامە، شاشەکەی لەجۆری ئەمۆلیدە بەقەبارەی 6.73 ئینج و دیقەی2400/1080 پێکسڵ، چارەسەرکەری سناپ دراگۆن ئەیت جین وەنی تێدابەکارهاتووە.
بەسیستمی ئەندرۆید14 کاردەکات، مۆبایلەکە سێ کامێرای سەرەکی بەدیقەی(50+16+5) مێگاپێکسڵ هەیە، دیقەی کامێرا سێڵفیەکەی 32 مێگاپێکسڵە، ڕامەکەی دوو جۆرە هەشت یان 10 گێگابایتە، میمۆریەکەی دوو جۆرە 128 یان 256 گێگابایتە، دەرچەی بیستۆکەکەی 3.5 ملیمە، خێرایی پاترییەکەی 5200 میلی ئەمپێرە.