پۆڵەتیك پرێس
لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
عەلی رەزا گونەی باڵیۆزی توركیا لە عێراق لە كاتی كردنەوەی سەنتەری پێدانی ڤیزای توركیا لەهەولێر لەبارەی پەكەكەوە رایگەیاند: ئەركی رێگریكردن لە جموجوڵەكانی پەكەكە لە ئەستۆی حكومەتی عێراقە.
عەلی رەزا گونەی، باڵیۆزی توركیا لە عێراق رایگەیاند: پەكەكە هاووڵاتیانی مەدەنی لە توركیا دەكاتە ئامانج، بۆیە ئەوان لەلایەن ئێمەوە دەكرێنە ئامانج و ئەرك و بەرپرسیاریەتی حكومەتی عێراقیشە كە رێگری بكات لە هەر جوڵەیەك كە ببێتە هەڕەشە بۆ سەر هاووڵاتیانی ئێمە لە توركیا.
وتیشی: بە ئەركی خۆمانی دەزانین كە پەكەكە و درێژكراوەكانی لە هەر شوێنێك بن بیانكەینە ئامانج.
لەبارەی پێدانی ڤیزا عەلی رەزا گونەی ئاماژەی بەوە كرد، لە كۆی 12 سەنتەری پێدانی ڤیزای توركیا لە عێراق، رۆژانە پێنج هەزار داواكاری وەرگرتنی ڤیزا پێشكەش دەكرێت و لە وەرزی هاویندا ئەم رێژەیە بەرزبوەوە بۆ حەوت هەزار داواكاری، توانیومانە بە باشترین كواڵێتی خزمەتگوزارییەكان پێشكەشی هاووڵاتیانی عێراق بكەین.