بافڵ جەلال تاڵەبانی: دەمانەوێت وڵات بەرەو ئاشتی و سەقامگیری ئاڕاستە بكەین

پۆڵەتیك پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە بەغدا چاویكەوت بە قەیس خەزعەلی، ئەمینداری گشتیی بزووتنەوەی عەسائیب ئەهلی حەق.

‏‎لە دیدارێكدا دوایین پەرەسەندنە سیاسییەكان و هەوڵەكان بۆ گەیشتن بە گفتوگۆیەكی نیشتمانی و قۆناغێكی نوێی سیاسی تاوتوێكرا. هەردوولا جەختیان لە خێراتركردنی هەنگاوەكان كردەوە لەپێناو چارەسەركردنی كێشەكان و بەڕێوەبردنی وڵات لەسەر بنەمای دەستوور و پاراستنی مافی هەموولایەك.

‏بافڵ جەلال تاڵەبانی لەبارەی یەكخستنی هەوڵەكان و دۆزینەوەی رێگەچارەیەك بۆ دەربازبوون لەو چەقبەستووییە سیاسییەی عیراقی تێكەوتووە وتی، لە هەوڵەكانمان بۆ گەیشتن بە دیالۆگێكی نیشتمانیی بەرپرسیارانە بەردەوامین و دەمانەوێت وڵات بەرەو ئاشتی و سەقامگیری ئاڕاستە بكەین. حكومەتی داهاتوو رەنگدانەوەی هەموو بۆچوونە جیاوازەكان بێت و پارێزەری مافی هەمووان بێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا