ئەیسەر لاپتۆپێکی نوێ دەخاتە بازاڕەوە

پۆڵەتیک پرێس

کۆمپانیای ئەیسەر لاپتۆپێکی نوێی بە باشترین تایبەتمەندی دەخاتە بازاڕەوە.

ئەیسەر سوێف ئێچ بەدیزاینێکی تایبەت و بەهێز دروستکراوە، کێشەکەی 1.16 کیلۆگرامە، شاشەکەی لەجۆری ئۆلیدە بەقەبارەی 16 ئینج، تێکڕای ڕووناکیەکەی 500 مۆمە، توانای پیشاندانی ڤیدیۆی فۆڕ کەی هەیە.

چارەسەرکەری ڕایزن6000ی تێدابەکارهاتووە، ڕامەکەی32 گێگابایتە، میمۆریەکەی یەک تێرابایتە، دوو دەرچەی لە هەریەک یو ئێس بی تایپ سی و یو ئێس بی تایپ ئەی هەیە، وای فای 6ئی و بلوتوزی هەیە، نرخەکەی لە 1499 دۆلارەوە دەستپێدەکات.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا