بزوتنەوەی گۆڕان:لەپێناو بەرژەوەندییەكانی خەڵك تەمەنی پەرلەمان درێژدەکەینەوە

پۆڵەتیك پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

جڤاتی نیشتمانی بزوتنەوەی گۆران، لەبارەی دواین ئامادەكارییەكانی دووەمین كۆنفرانسی نیشتمانی و پرسی درێژكردنەوەی تەمەنی پەرلەمان راگەیەنراوێكی بڵاوكردەوە.

لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، لە كۆبونەوەی ئەمڕۆیدا، جڤاتی نیشتمانی بزوتنەوەی گۆڕان بڕیاریدا لە نزیكترین كاتدا دوەمین كۆنفرانسی نیشتیمانی ببەسترێت.

لەبارەی درێژكردنەوەی تەمەنی پەرلەمان روونكردنەوەی داوە و هۆكارەكەی گەڕاندووەتەوە بۆ پرسی دروستنەبوونی بۆشایی یاسایی و دەستوریی لە هەرێم، لەلایەكی دیكەش لەپێناو بەرژەوەندییەكانی خەڵك و جێبەجێكردنی چەند پڕۆژەیەكی گرنگ لەوانە جێبەجێكردنی كارنامەی كابینەی نۆیەمی حكومەت و ناردنی پڕۆژە یاسای بودجە بۆ پەرلەمان و گەڕانەوەی سەرە مووچە و پلە بەرزكردنەوەی فەرمانبەران، لەگەڵ تەواوكردنی پڕۆژەكانی ڕێگە و بان و چەند پڕۆژە یاساییەكی گرنگ لەوانە خانەنشینی هێزەكانی ئاسایش و ناوخۆ.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا