گرژی و ئاڵۆزی لەناو کۆبوونەوەی جڤاتی نیشتمانی بزوتنەوەی گۆڕان ڕوویدا

پۆڵەتیک پرێس:

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

لەسەر پرسی درێژکردنەوەی ماوەی پەرلەمانی کوردستان لە گردی زەرگەتەی شاری سلێمانی شەڕ و ئاڵۆزی لەناو کۆبوونەوەی جڤاتی نیشتمانی بزوتنەوەی گۆڕان ڕوویدا.

بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی دەست پۆڵەتیک پرێس کەوتوون، لە کۆبوونەوەی جڤاتی نیشتمانی بزوتنەوەی گۆڕان بەهۆی ناکۆکی ناو جڤات لەسەر پرسی درێژکردنەوەی ماوەی پەرلەمان گرژی و ئاڵۆزی ڕوویدا.

ئەوەش لەکاتێکدایە کۆتاییهاتنی ماوەی یاسایی ئەم خولەی پەرلەمانی کوردستان کەمتر لە مانگێکی ماوە و بڕیارە سبەی پەرلەمان کۆببێتەوە. لایخۆیەوە دابان محەمەد ئەندامی پەرلەمانی کوردستان دەڵێت، “سبەی لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ ناکرێت و ڕاستەوخۆ دەنگدان دەبێت بە پێشنیازەیاسای درێژکردنەوەی ماوەی یاسایی ئەم خولەی پەرلەمان”.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا