بێرنارد لێڤی: هەرێمی کوردستان دەتوانێت کێشەی کورتهێنانی وزەی ڕۆژئاوا چارەسەربکات

پۆڵەتیک پرێس:

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بێرنارد هێنری لێڤی، نوسەر و فەیلەسوفی فەڕەنسی دەڵێت، “چارەسەری کێشەی کورتهێنانی وزە لە ڕۆژئاوا رەنگە لە هەرێمی کوردستانەوە دەست پێبکات”.

ئەمڕۆ هەینی بێرنارد لیڤی لە کۆنگرەی پرسی کورد لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست باسی لەوەکرد، “ئێمە لە ڕۆژئاوا کێشەی وزەمان هەیە، حکومەتی هەرێمی کوردستان لەتوانایدایە بە جیهان بڵێت کە چارەسەری لەلایە”.

جەختی لەوەش کردەوە، چارەسەری کیشەکانی پەیوەست بە نەوت و وزە لە جیهاندا ڕەنگە لە هەرێمی کوردستانەوە دەست پێبکات.

لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا بێرنارد لێڤی بە کوردەکانی وت، “هاوڕێتان زۆرە لە ڕۆژئاوا و ئەوروپا و ئەمریکا و دەبێت پشتیوانییەکی بەهێزی سەربازیتان بکرێت لەپێناو پاراستنی ناوچەکە، چونکە ئەم ناوچەیە ڕۆژهەڵات بە ڕۆژئاواوە دەبەستێتەوە”.

لەلایەکی دیکەوە ئەوەی خستەڕوو، “کێشەیەکی زۆر لە بوارەکانی پەیوەست بە سامانە سروشتییەکان لەنێوان کورد و عێراقییەکاندا هەیە و پێویستە هەردوولا داوا لە هاوپەیمانان بکەن نێوەندگیری بکەن بۆ چارەسەری کێشەکانی نێوانیان”.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا