هەپەگە کوژرانی شەش سەربازی تورکیای ڕاگەیاند

پۆڵەتیک پرێس:

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە ڕایگەیاند، لە حەوت چالاکی گەریلادا شەش سەربازی تورکیا کوژراون.

ئەمڕۆ هەینی ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە تێیدا ئاماژەی بەوەکرد، “له‌ حەوت چالاكی گه‌ریلاكانی ئازادی كوردستاندا شەش سه‌ربازی تورك کوژران و سیستمێكی كامێرای حه‌راری كه‌ مینێكی پێوه‌ لكێنرابوو، له‌ناوبرا”.

ئەوەشی خستەڕوو، سوپای توركیا 23 جار گۆڕه‌پانه‌كانی به‌رخودانی به‌ بۆمبی قه‌ده‌غه‌ و چه‌كی كیمیایی، هەشت جار به‌ فڕۆكه‌ی شه‌ڕ، 59 جاریش به‌ هه‌لیكۆپته‌ری هێرشبه‌ر و به‌ ده‌یان جاریش به‌ كاتیوشا، تانك و چه‌كی قورس بۆردومان كرد.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا