تورکیا بەچڕی چەند گوندێکی سنووری ناحیەی ناڵپارێز بۆردومان دەکات

پۆڵەتیک پرێس:

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

تورکیا بەچڕی بۆردومانی گوندی بادانە و زەردکاوا دەکات و بەگوێرەی زانیارییەکان بۆردومانەکەی لە جارەکانی پێشووتر چڕترە.

هێمن ئیبراهیم بەڕێوەبەری ناحیەی ناڵپارێز ڕایگەیاند، فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا بەچڕی بۆردومانی گوندەکانی بادانە و زەردکاوا دەکەن.

دەشڵێت، بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان هیچ زیانێکی گیانی تۆمارنەکراوە، بەڵام بۆردومانەکە لە جارەکانی پێشووتر چڕترە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا