پزیشکی دادی ئێران راپۆرتی خۆی لەسەر هۆکاری گیان لەدەستدانی ژینا ئەمینی بڵاوکردەوە

پۆڵەتیک پرێس:

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

پزیشکی دادی ئێران دەڵێت گیان لەدەستدانی ژینا ئەمینی بەهۆی بەرکەوتنی زەبرەوە نەبووە.

ئەمڕۆ هەینی پزیشکی دادی ئێران ئاشکرایکرد، “ژینا ئەمینی کە تەمەنی هەشت ساڵیدا نەشتەرگەرییەکی بۆ کراوە و لە ئەنجامدا تووشی کێشە بووە لە کۆئەندامی دەمار”.

وتیشی، “لەکاتی دەستگیرکردنی جەستەی توانای بەرگەگرتنی ئەو دۆخەی نەبووە کە تووشی بووە و دوای چەند ڕۆژێک گیانی لەدەستداوە.

ئەوەشی خستەڕوو، ژینا ئەمینی ڕۆژی 13ی ئەیلولی 2022، بووراوەتەوە و بەپێی بەڵگە پزیشکییەکان و سی تی سکانی مێشک و سییەکانی دەرکەوتووە کە هۆکاری گیان لەدەستدانەکەی بەرکەوتنی زەبر بەر سەر و جەستەی نەبووە.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا