پەرلەمانی ئەوروپا داوا دەکات لێکۆڵینەوە لە شێوازی گیانلەدەستدانی ژینا ئەمینی بکرێت

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

پەرلەمانی ئەوروپا پشتگیری لە خۆپیشاندانی ئاشتییانە لە ئێران دەکات و داوا دەکات لێکۆڵینەوەی سەربەخۆ لە گیانلەدەستدانی ژینا ئەمینی بکرێت.

ئەمڕۆ پێنجشەممە پەرلەمانی ئەوروپا ڕایگەیاند، پشتگیری لە خۆپیشاندانی ئاشتییانە لە ئێران دەکەن و داوایکرد ئێران کۆتایی بە جیاکاری لەگەڵ کورد و بەلوچییەکان و عەرەب و کەمەیاتییە ئایینی و نەتەوەیەییەکان بهێنێت.

هاوکات داوای کرد لێکۆڵینەوەی سەربەخۆ لە گیانلەدەستدانی ژینا ئەمینی بکرێت و کەسانی بەرپرسیار لە سزادانی خۆپیشاندەرانی ئێران سزابدرێن.

بەیانی ئەمڕۆ نوێنەری 27 وڵاتی ئەندام لەناو پەرلەمانی ئەوروپا بەمەبەستی تاوتوێکردنی چەند پرسێکی گرنگ بەشداری کۆبوونەوەی پەرلەمانی ئەوروپایان کرد کە یەکێکیان دەنگدان بوو لەسەر پڕۆژەبڕیاری سەپاندنی سزا بەسەر ئێران بەرامبەر شێوازی گیانلەدەستدانی ژینا ئەمینی.

 

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا