لەماوەی هەفتەیەکدا 56 حاڵەتی توشبوون بە کۆرۆنا لە هەرێم تۆمارکراوە

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزارەتی تەندروستیی هەرێم ڕایگەیاند، لەماوەی هەفتەیەکدا 56 حاڵەتی توشبوون بە کۆرۆنا تۆمارکراوە و هیچ حاڵەتێکی مردن نەبووە.

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوی هەفتانەی وەزارەتی تەندروستی هەرێم، لەماوەی هەفتەی ڕابردوودا تەنها 56 حاڵەتی توشبوون بە کۆرۆنا تۆمارکراوە لەو ژمارەیەش زۆرترین حاڵەت بەر سلێمانی کەوتووە کە 20 حاڵەتە.

هاوکات، لەو ماوەیەدا شەش هەزار و 528 پشکنینی نوێی کۆرۆنا ئەنجامدراوە و هیچ حاڵەتێکی مردنیش بە ڤایرۆسەکە تۆمارنەکراوە.

تا ئێستا لە هەرێمی کوردستان چوار ملیۆن و 522 هەزار و 94 پشکنینی کۆرۆنا ئەنجامدراوە و 456 هەزار و 855 حاڵەتی توشبوون بە ڤایرۆسەکە لە هەرێمی کوردستان تۆمارکراوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا