هەدەپە بۆ ئەردۆغان: دوو کوردتان کردووەتە وەزیر و هەزاران کوردی دیکە لە زیندانەکاندان

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بریکاری سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی گەلان – هەدەپە وەڵامی ئەردۆغان دەداتەوە و دەڵێت، “ڕاستە دوو کوردتان کردووەتە وەزیر، بەڵام بە هەزاران کوردی دیکە لە زیندانەکاندان”.

ڕۆژی چوارشەممە ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا لە پەرلەمانی وڵاتەکەی باسی لەوەکرد، شتێک نییە بە ناوی پرسی کورد و دوو وەزیری کابینەکەشی کوردن و کێشەیان نییە.

لە وەڵامی ئەم قسانەدا ساروهان ئۆڵوچ بریکاری سەرۆکی فراکسیۆنی هەدەپە ڕایگەیاند، بە هاوڕێیەتیکردنی دوو کورد  و پێدانی خۆشەویستی بە دوو کورد کێشەی کورد چارەسەر نابێت، دوو کوردتان کردووەتە وەزیر، بەڵام هەزاران کوردی دیکە لە زیندانەکاندان.

وتیشی، کوردەکان بەردەوام ڕوبەڕوی جیاکاری دەبنەوە، بەوهۆیەوە داوادەکەین با ماددەیەکی دەستووریی بنوسین کە هەموو ئەو جیاکارییانە بسڕێتەوە.

جەختی لەوەش کردەوە، ئەگەر خۆتان بە دڵسۆز دەزانن با قەدەغەی زمانی دایک لە ماددەی 42ی دەستوور هەڵبگرین، ئەمە تاقیکردنەوەیە بۆ هەموو پەرلەمانتارە کوردەکانی ناو ئاکپارتی و بۆ هەموو دەنگدەرە کوردەکانی ئاکپارتی، ئەم تاقیکردنەوەیە بکەن و شکۆ بۆ خۆتان بگەڕێننەوە.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا