مەسرور بارزانی: پلانی هەرێمی كوردستان بۆ مافەكانی مرۆڤ بەشێكە لە پرۆسەی چاكسازی

پۆڵەتیك پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

لە رێوڕەسمی كۆنفرانسی تێپەڕبوونی یەك ساڵ بەسەر پەسندكردن و جێبەجێكردنی پلانی هەرێمی كوردستان بۆ مافەكانی مرۆڤ، مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێم رایگەیاند، هەرێمی كوردستان لە ئاستێكی بەرزدایە لە بواری یاسای رۆژنامەگەری و چەند بوارێكی دیكەدا.

مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان ئەمڕۆ پێنجشەممە لەو رێوڕەسمەدا ئاماژەی بەوە كرد، بەراورد بە زۆر وڵاتان، هەرێمی كوردستان لە ئاستێكی بەرزدایە، بەتایبەتی لە بوارەكانی یاسای پاراستنی مافی پێكهاتەكان، یاسای بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی خێزانی، یاسای پاراستنی مافەكانی منداڵان و یاسای رۆژنامەگەریی و چەندین یاسای دیكە.

مەسرور بارزانی، وتی: لەم بۆنەیەدا پابەندبوونی حكومەتی هەرێمی كوردستان بە پەرەپێدانی كولتووری پێكەوەژیانی ئایینی، نەتەوەیی و پاراستنی ئازادییە تاكە كەسی و گشتییەكان و بەرگریكردن لە بەها دیموكراسییەكان دووپاتدەكەینەوە.

سەرۆكی حكومەتی هەرێم ئاماژەی بەوەكرد، پلانی هەرێمی كوردستان بۆ مافەكانی مرۆڤ بەشێكە لە پرۆسەی چاكسازی كابینەی نۆیەم، ئەم پلانە بە وردی داڕێژراوە و راوبۆچوونی دەسەڵاتەكانی دادوەری، سەرۆكایەتی هەرێم، سەرۆكایەتی پەرلەمان، نێردەی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ هاوكاریكردنی عێراق، كۆمەڵگەی مەدەنی و رێكخراو و ئاژانسە ناحكومییەكان و نێردە دیپلۆماسییەكان لە هەرێم وەرگیراوە و ئێستا لە قۆناغی جێبەجێكردن دایە، هیوادارم ناوەڕۆكی پلانەكە لە كایەكانی حكومەت بە باشی جێبەجێ بكرێت و رەنگدانەوەی گرنگی لە پەرەپێدانی حوكمڕانییەكی باش، سەروەری یاسا و كولتووری پاراستنی مافەكانی مرۆڤ هەبێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا