قوباد تاڵەبانی پیرۆزبایی لە ئێزدییەكان دەكات

پۆڵەتیك پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران بەبۆنەی جەژنی جەما-ی ئێزییەكان پەیامێكی پیرۆزبایی ئاڕاستەی ئێزدییەكان دەكات و دەڵێت، خوشك و برا ئێزیدییەكانمان دڵنیادەكەینەوە كە بەردەوام دەبین لە پشتیوانیمان بۆ داوا رەواكانیان.

دەقی پەیامەكە…

بە بۆنەی هاتنەوەی (جەژنی جەما)ی ئێزیدی گەرمترین پیرۆزبایی ئاڕاستەی سەرجەم خوشك و برا ئێزدییەكانمان لە هەرێمی كوردستان و عێراق و جیهان دەكەم، هیوادارم لە كەشێكی پڕ لە ئارامیدا، رۆژانی جەژن بەخێر و خۆشی بەڕێبكەن.

لەم بۆنەیەشدا، خوشك و برا ئێزیدییەكانمان دڵنیادەكەینەوە كە؛ بەردەوام دەبین لە پشتیوانیمان بۆ داوا رەواكانیان بەتایبەت سۆراغكردنی بێسەروشوێنان و بە جینۆسایدناساندنی تاوانەكانی تیرۆریستان كە بەرامبەر بە ئێزدییەكان ئەنجامیاندا.

هەموو كاتێكتان جەژن بێت

قوباد تاڵەبانی

جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا